کەشتییەکی جەنگی ئاڵمانی بە هەڵە هێرشی کردە سەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی

پەیامی کورد    ...   کەشتییەکی جەنگی ئاڵمانی بە هەڵە هێرشی کردە سەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی

دوای ناسینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی MQ-9 Reaper وەک ئامانجێکی دوژمنکارانە، کەشتییە جەنگییەکانی ئاڵمانیا دوو مووشەکیان ئاراستەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە کرد.
ئەو مووشەکانەی کە کەشتییە ئاڵمانیەکە ئاراستەی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە دەکرا، لە ناوەڕاستی ڕێگاکەدا تووشی کەم وکوڕییەکی تەکنیکی بوو و کەوتە ناو دەریاوە.
ڕۆژنامەی بلیتی ئاڵمانی لە هەواڵەکانیدا ئەم ڕووداوەی بە "سەرۆکایەتی کردنی هێزی دەریایی ئەم ووڵاتە لە دەریای سوور" ناوبردووە.
ئەم بابەتە 11639 جار خوێندراوەتەوە