کەشتییەکی سەربازی ، نیزامی ئەرتەشی ئێران لە بەندەر عەباس " وەرگەڕا "
کەشتییەکی سەربازی ، نیزامی لە ژێر دەستی بەرهەم هێنان و درووستکردنی ئەرتەشی ئێران لە بەندەر عەباس " وەرگەڕا "
بە پێی هەندێک ڕاپۆرتگەل ، کەشتییەکی لە حاڵی درووستکردن و بەرهەم هێنان لە لایەن هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران ەوە لە ناوچەی ووشکانی پیشەسازی کەشتی سازی ئەرتەشی ئەو ووڵاتە لە بەندەری عەباس وەرگەڕا و یەکێک لە فەرمانبەرانی هێزی دەریای یش لەم ڕووداوەدا " کوژراوە " .
وێنە و ڤیدیۆگەلێک دەربارەی وەرگەڕان و سەرئاوژێر بوونی ئەم کەشتییە نیزامی و سەربازییە کە لە دەستی درووست کردن دا بوو بە ناوی " تەلائییە " بوونی هەیە ، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە و ڕۆژنامەی ئیسرائیلی جارۆزاڵم پۆست یش ئەمڕۆ دووشەممە نووسی بە پێی شیکاری و لێکۆڵینەوەکان لە وێنەگەلی سەتەڵایتی ، ئەم کەشتییە وەرگەڕاوە و تێکشکاوە .
جێگای ئاماژەدانە کە ئەمە چوارەمین ڕووداوی دەریایی یە کە لە ساڵانی رابردوو دا ئەرتەشی ئێران لەگەڵی بەرەوڕوو دەبێتەوە .
ڕاپۆرتی وەرگەڕانی ئەم کەشتییە هێشتا لە لایەن بەرپرسان و میدیا ناوخۆییەکانی ئێران ەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە بەڵام ڕۆژنامەی ئیسرائیلی بە پێی وێنەکانی گرووپی چاودێری سەتەڵایتی پلەنێت " (Planet) " کە لە ٤ی دیسەمبەر ەوە گیراوە ئەم هەواڵەی بڵاو کردووەتەوە .
هەروەها ئەم ڕاپۆرتە ئاماژە بەوە کردووە کە ئەم کەشتییە " هەواڵگری و زانیاری و بەدواداچوونە ی " تەلائییە " ٩٤ مەتر درێژی و هەزار و ٤٠٠ تەن کێشیەتی
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە