کەشتییەکی لە ڕادەبەدەر زەبەلاح دەبێتە سەرسووڕهێنەرترین هۆتێڵی جامی جیهانی قەتەر
پەیامی کورد ... کەشتییەکی لە ڕادەبەدەر زەبەلاح دەبێتە سەرسووڕهێنەرترین هۆتێڵی جامی جیهانی قەتەر
بە ووتەی خاوەنی MSC World Europa ، درێژییەکەی ٣٣٣ مەتر و بەرزییەکەی ٦٨ مەترە .
ئەم کەشتییە ڕاستەوخۆ لە کارگەگەلی کەشتی سازی لە فەڕەنساوە بەڕێ کەوتووە و یەکەمین کەشتی یە لە جۆری خۆی کە لە گازی سرووشتی ووزە وەردەگرێت . ئەم کەشتییە بڕیار وایە لە بەرواری ١٣ی نۆڤەمبەرەوە هەفتەیەک پێش دەستپێکردنی جامی جیهانی بۆ دەوحە بڕوات .
لەگەڵ ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی کۆمیتەی باڵای ڕادەستکردن و میرات ، زانیارییەکانی ئەم کەشتییە بەم شێوەیە ڕاگەێندراوە .
٥ ئەستێرە
٢٦٣٣ کابین
٦ مەلەوانگەی ناوەندی ئاوی گەرم و تەندرووستی
فرۆشگاگەلی ووردەفرۆشتن و کڕین
درێژترین خلیسکێنەی ووسک لە دەریا
١٣ ڕێستۆرانت و چێشتخانە
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە