کەشتی ئاسمانی "سنایپەر"ی ژاپۆن گەیشتە خولگەی مانگ؛ ئەگەری نیشتنەوە لە ٢٩ی کانوونی دووەم
پەیامی کورد ... کەشتی ئاسمانی "سنایپەر"ی ژاپۆن گەیشتە خولگەی مانگ؛ ئەگەری نیشتنەوە لە ٢٩ی کانوونی دووەم
دەزگای گەڕانی فڕۆکەوانی ژاپۆن (JAXA) ڕایگەیاند کە کەشتی ئاسمانی SLIM ی ووڵاتەکە لە ڕۆژی کریسمەس دا وەک پلانی بۆ دانراوە گەیشتووەتە خولگەی مانگ و پێدەچێت لە ١٩ی جانیوەری بنیشێتەوە و دەست لە ڕووی مانگ بدات. ئەگەر ئەم بەرنامەیە بە باشی بەڕێوە بچێت، سەرکەوتنی ژاپۆن لە نیشتنەوەی لەسەر مانگ ڕووداوێکی مێژوویی دەبێت.
هەر خولگەیەکی قەناس بەدەستە ژاپۆنییەکە بە دەوری مانگدا نزیکەی ٦.٤ کاتژمێری دەوێت، ئەم کەشتییە ئاسمانییەش لە نزیکترین خاڵی خولگەی خۆی دەبێت بە دووری ٦٠٠ کم لە ڕووی مانگەوە. هەروەها ئەم کەشتییە ئاسمانییە لە دوورترین خاڵیدا نزیکەی ٤ هەزار کیلۆمەتر لە مانگەوە دوورە.
ئەم بابەتە 12007 جار خوێندراوەتەوە