کەشتی ئەمریکی ئامادەکراو بە ڕاکێتگەلی هیدایەتگەر گەیشتنە ناو دەریای ڕەش

پەیامی کورد       ...    کەشتی ئەمریکی ئامادەکراو بە ڕاکێتگەلی هیدایەتگەر گەیشتنە ناو دەریای ڕەش .

ناوەندی بەڕێوبەرایەتی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هەواڵ لە هاتنی کەشتی ئەمریکی یوو ئێس ئێس لابوون ی ڕاکێت هاوێژ بۆ ناو دەریای ڕەش دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ،ناوەندی بەڕێوبەرایەتی بەرگری نیشتیمانی و نەتەوەیی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک ڕایگەیاند کە کەشتی ئەمریکی یوو ئێس ئێس لابوونی ڕاکێت هاوێژ " توانایی هاوێشتنی ڕاکێتی هیدایەتگەری هەیە " ڕۆژی هەینی ١١ی جوون گەیشتووەتە ناو ئاوەکانی دەریای ڕەش . و لە لایەن هێزەکانی کەشتی فڕۆکەهەڵگری دەریای ڕەش ەوە لە ژێر چاودێری یە .

لە بەیاننامەی ئەم ناوەندەدا هاتووە ، هێزەکان و کەل و پەلی کەشتی فڕۆکەهەڵگری دەریای ڕەش کونترۆڵی هەنگاوەکانی کەشتی هێزی دەریایی ئەمریکی لابوون یان دەست پێکردووە کە لە بەرواری ١١ی ئەم مانگەوە گەیشتووەتە ناو دەریای ڕەش ەوە 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە