کەشتی شەڕی ناتۆ گەیشتە دەریای ڕەش
پەیامی کورد ... کەشتی شەڕی ناتۆ گەیشتە دەریای ڕەش
فەرماندەیی بەرگری نیشتیمانی ڕووسیا هەواڵ لە گەیشتنی کەشتییەکی سووکی شەڕ بۆ ناو دەریای ڕەش دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک فەرماندەیی بەرگری نیشتیمانی ڕووسیا ووتی : کەشتییەکی شەڕی سووک ی ئیسپانیایی لە جۆری " مندز نۆنیز " گەیشتووەتە ناو دەریای ڕەش . ئەم فەرماندەییە دەڵێ کە ئەرتەشی ڕووسیا ئەم کەشتییە لە ژێر چاودێر داناوە .
جێگای ئاماژەدانەە ک ەکەشتییەکانی ووڵاتانی ناتۆ بە شێوەی یەک لە دوای یەک لە دەریا ڕەش لە حالی جووڵە کردنن .
لە جانیوەری دا دوو کەشتی شەڕی خێرا ی ئەمریکی ، بە ناوەکانی پۆرتر و دۆناڵد کۆک لە دەریای ڕەش بەدەر کەوتوون ، ناتۆ ش ئەم بابەتە بە زیادکردنی هێزی سەربازی و نیزامی ڕووسیا وە پەیوەندیدار کردووە .
سەرەڕای ئەمانە ش مۆسکۆ لە ووڵامدا ، ڕاهێنان گەلێکی ئەنجامدا کە بریتی لە شەڕگەلێکی دەریایی بووە ڕووسیا بارەها ڕایگەیاندووە کە ئامادەبوونی فەرمانبەرە سەربازییەکان لە ووڵاتانی دیکەوە یارمەتی سەقامگیری ناوچەکە نادات .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە