کەشتی فڕۆکەهەڵگری نیمیتز ی ئەمریکی کەنداوی فارس بە جێدەهێڵێت

پەیامی کورد     ...    کەشتی فڕۆکەهەڵگری نیمیتز ی ئەمریکی کەنداوی فارس بە جێدەهێڵێت .

کەشتی فڕۆکەهەڵگری یوو ئێس ئێس ی نیمیتز کە لە دوای ئاڵۆزییەکانی پەیوەندی نیوان ئێران و ئەمریکا لە کەنداوی فارس جێگیر کرابوو دەگەڕێتەوە ماڵەکەی لە واشینتۆن .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە نیۆیۆرک تایمز ، لەگەل کەمبوونەوەی ئاڵۆزییە بەپەلەکانی نێوانی دوو ووڵاتی ئێران و ئەمیکا و هاتنە سەر کاری بایدن و هەوڵەکان بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ٢٠١٥ ، سێ بەرپرسی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایانگەیاند کە بە نیمیتز و خەدەمە ٥ هەزار کەسی یەکەی فەرمان کراوە ، بگەڕێنەوە بۆ بەندەری ماڵی کەشتی لە بێرمێرتۆن ی واشینتۆن ، ئەویش لە دوای جێگیر بوونی بۆ ماوەی ١٠ مانگ زیاتر لە ئاستی ئاسایی ئامادە ببێت .

پێنتاگۆن مانگی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ ساڵوەگەڕی کوژرانی قاسم سلێمانی ڕایگەیاند کە ئێران بە نیازە ئەمریکییەکان بکاتە ئامانج و هەر بەم هۆیەوە فەرمان بە کەشتی فڕۆکەهەڵگری نیمیتز کرا کە لە نزیکی کەنداوی فارس بمێنێتەوە .

نیۆیۆرک تایمز لەمبارەیەوە نووسی : هێزە سەربازی و بەرگرییەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە ئێستا ئیتر کاتی هەڵگیرساندنی شەڕ نییە و هیچ نووسراوێکی سەربازی بوونی نییە . ئێمە متمانەمان هەیە کە ژمێریارییەکی سیاسی لە ئێران ئەنجام دراوە و دەبێ ببینین ئایا دۆخەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێتە یا خود نا .

سەرەڕای ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل ، سێ بەرپرسی پێنتاگۆن ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند کە هیچ بڕیارێک دەربارەی ناردنی فڕۆکەیەکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونی نییە .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە