کەشتی فڕۆکەهەڵگری " پۆرتێر " گەیشتە دەریای ڕەش

پەیامی کورد      ...    کەشتی فڕۆکەهەڵگری " پۆرتێر " گەیشتە دەریای ڕەش .

ناوەندی کۆنترۆڵی بەرگری نەتەوەیی نیشتیمانی ڕووسیا هەواڵ لە گەیشتنی کەشتی شەڕی هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ دەریای ڕەش دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی " پۆرتێر " گەیشتووەتە دەریای ڕەش و هێزەکانی دەریایی دەریای ڕەش خستوویانەتە ژێر چاودێرییەوە .

ناوەندی بەڕێوبەرایەتی بەرگری نیشتیمانی و نەتەوەیی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند : هێز و کەل و پەلگەلی دەریایی دەریای ڕەش چاودێرییان لە سەر هەنگاوەکانی کەشتی فڕۆکەهەڵگری شەڕکەری " پۆرتێر " ی هێزی دەریایی ویلایەتەیەکگرتووەکان کە لە ٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ دا گەیشتووەتە دەریای ڕەش بووە هەن .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێزی دەریایی ئەمریکا لە دەرکردنی بەیاننامەیەکدا لە هاتنی کەشتی گرووپی شەشەمی بەپەلەی خۆی بۆ ئەم ناوچەیە ، بۆ بەشداریکردن لە نەمایشەکانی ناتۆ کە بڕیار وایە لە دەریای ڕەش و مەدیتەرانە ئەنجام بدرێت هەواڵیان دابوو . لە هەمان کاتدا دیاری نەکراوە کە ئایا هەناردنی کەشتی شەڕی پۆرتێر بۆ ئەم ناوچەیە پەیوەندی بە ئۆپراسیۆنی ڕاگەیندراوە وەیە یا خود نا .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە