کەشتی فڕۆکەهەڵگری پێنجەمی ئەمریکا لە دەریای عەرەب دەستی بەسەر کەشتییەکی هەڵگری مووشەک و چەکی قاچاخ دا گرت
پەیامی کورد ... کەشتی فڕۆکەهەڵگری پێنجەمی ئەمریکا لە دەریای عەرەب دەستی بەسەر کەشتییەکی هەڵگری مووشەک و چەکی قاچاخ دا گرت
ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتیێکی پڕچەکی بێ ناسنامە لە کەنداوی فارس گرتووە، بەگوێرەی راگەیێندراوێکی هێزی دەریایی ئەمریکا، کەشتییەکە ویستوویەتی هەزاران جۆری چەکی چینی و رووسی بۆ شوێنێکی نادیار بگوازێتەوە.
▪️هێزی دەریایی ئەمریکا لە راگەێندراوێکدا ووردەکاری لەسەر جۆری ئەو چەکانە بڵاوکردووەتەوە کە لەسەر کەشتیێک لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی باکووری کەنداوی فارس دەستیان بە سەر داگیراوە. چەکەکان پێکدێن لە چەندین مووشەکی پێشکەوتووی دژە تانکی رووسی، هەزاران نیشانەشکێنی جۆری ٥٦، سەدان دۆشکەی جۆری PKM، مووشەک هاوێژ و چەندین جۆری دیکەی کەرەستەی سەربازی.
کەشتی فڕۆکەهەڵگری پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا دوێنێ شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە کەشتی ماتریل لە حاڵێکدا کە بارێکی نایاسایی چەکی بە بێ هەڵکردنی ئاڵای هیچ ووڵاتێک ڕۆژی هەینی لە لایەن ڕەزمی کەشتی فڕۆکەهەڵگری پێنجەمی یوو ئێس ئێس مۆنتری دەستی بەسەردا گیرا و بارەکەش دەستی بەسەردا گیراوە
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە