کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی بەرەو تایوان بەڕێ کەوت
پەیامی کورد ... کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی بەرەو تایوان بەڕێ کەوت
ڕۆژنامەی چینی " ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست " دوێنێ چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکدا نووسی کە کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر سەر بە هێزی دەریایی ئەمریکا بەرەو تایوان لە جووڵەدایە .
ئەم ڕۆژنامە چینی یە لەمبارەیەوە ووتی : کەشتی گەلی شەڕکەر لە حاڵێکدا بەرەو ئەم جەزیرەیە جووڵە دەکەن کە ئەگەری سەفەری " نانسی پلووسی " سەرۆکی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان و ناڕەزایەتی بەرفراوانی چین لە دواوەی ئەم بابەتە بوونی هەیە .
بەرامبەر بە ڕاگەیاندنی ئەم میدیایە ، ٢ هەفتە پێش یش کەشتی فڕۆکە هەڵگری هەفتەمی ئەمریکا هەواڵیدا کە ئەم گرووپە لە دەریای چینی باشوور چالاکی کردووە و ئۆپراسیۆنێکی ئەمنییەتی دەریایی ئەنجام دەدات .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە