کەشتی یەکی ئێرانی لە نزیکی بەندەری ئۆم قەسری عێراق نغرۆ دەبێت

پەیامی کورد      ...    کەشتی یەکی ئێرانی لە نزیکی بەندەری ئۆم قەسری عێراق نغرۆ دەبێت

میدیایەکی لۆبنانی لە نغرۆ بوونی کەشتیەکی بارهەڵگری ئێرانی لە نزیکی بەندەری ئۆم قەسرلە پارێزگای بەسرە لە باشووری عێراق هەواڵ دەدات 

بە پێی ڕاپۆرتێک لە imlebanon ڕەمزی ئیشا  ، بەرێوبەری بەسی کۆنترۆڵ و هیدایەتی دەریایی کۆمپانیای گشتی بەندەرەکانی عێراق ڕایگەیاند و ووتی : کەشتییەکی ئێرانی بە ناوی " تووران " لە کاتێک دا هەوڵی دەدا بۆ تێپەڕبوون بەرەو بەندەری ئۆم قەسر نغرۆ دەبێت .

بە ووتەی ئەو ئەم کەشتییە لە کەناڵی خۆر عەبدۆللا نغرۆ بووە کە ئەم ڕووداوە نەبووەتە هۆی داخرانی ڕێگاکە و تیپەڕبوون و هاتن و چوونی کەشتییە تیجارییەکان دیکە . هەروەها هۆکاری نغرۆ بوونی ئەم کەشتییە تەکنیکی ڕاگەێندراوە 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە