کەشناسی، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... کەشناسی، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ڕادەگەێنێت .
کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی یه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ٤٨ كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاند.
بەڕێوبەرایەتی گشتی كەشناسی و بۆمەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ شه‌ممه ٥ ى ٢ ى ٢٠٢٢ ، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ باران بارین بەشێوەی پچڕ پچڕ، لە هەندێک ناوچەی شاخاویش بەفر دەبارێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی یه‌كشه‌ممه‌وه، كەشناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی دەكات، سبه‌ی ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ هەیە.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە