کەشناسی، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... کەشناسی، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ڕادەگەێنێت
کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی دەریای ناوەڕاست، لە سبەی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی پچڕ پچڕ و مام ناوەندی باران بارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
شارەزایەکی کەشناسی هەرێم لە ڕاگەێندراوێکدا باسی لەوەش کردوە، "سبەینێ پێنجشەممە ھەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی دەریای ناوەڕاست و لەگەڵ ھاتنی بڕێک شێی دەریای سور، شەپۆلێکی پچڕ پچڕ و مامناوەندی باران بارین لەکاتەکانی بەیانییەوە ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکاندا بەفر دەبارێت".
دەربارەی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماش ئاماژەی بەوەکردوە، سبەی خێرایی با لە ئاراستەی باشووری رۆژھەڵاتەوە بەتایبەت لە ناوچەکانی سنوری گەرمیان و کەرکوک بەرزدەبێتەوە و دەگاتە ١٥ بۆ ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بە رێژەی دو تا سێ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئەوەشی خستوەتەڕوو، دوای کۆتاییهاتنی شەپۆلی باران بارینی سبەی، کاریگەری شێ و پاشماوەی ئەم شەپۆلە لە رۆژی ھەینی دا بەردەوام دەبێت، بەجۆرێک ھەورە برووسکە و تاوە باران بەشێوەی کەشی بەھارەی لە ناوچەی جیاجیادا لە ھەندێ ناوچەش ئەگەری بارینی تەرزە دەبێت.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە