کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی بارینی بەفر و باران ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی بارینی بەفر و باران ڕادەگەێنێت
بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمشەو و سبەینێ تاوەکو ئێوارە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت و پێشبینیش دەکات، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر بباریت.
لە ڕاگەێندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، به گوێره‌ى تازه‌ترين نه‌خشه‌كانى كه‌ش و هه‌وا پێشبينى ده‌كرێت، ئه‌مشه‌و باران له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێم ببارێت تا دواى نيوه شه‌و، پاشان باران بارينه‌كه كاريگه‌ریيه‌كه‌ى له سه‌ر ناوچه‌شاخاویيه‌كان ده‌بێت له ناوچه‌كانى گه‌رميان و ڕۆژئاواى هه‌رێم ئه‌گه‌رى كه‌مێك هه‌وره تريشقه‌ش هه‌يه.
وەك لە ڕاگەێندراوەكەدا هاتووە: سبه‌ینێ ڕۆژى هه‌ينى نمه باران له سه‌نته‌رى شاره‌كان ده‌بارێت له ناوچه‌شاخاويیه‌كانيش ڕێژه‌يه‌كى زياتر باران ده‌بارێت له‌گه‌ڵ زياد بوونى خێرايى با هه‌روه‌ها به‌فريش له سه‌ر لووتكه‌ى شاخه‌كان ده‌بارێت له كاته‌كانى ئێواره و لە شه‌ودا كه‌ش ئاسايي ده‌بێته‌وه.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە