کەشناسی هەرێم دەست پێکردنی باران لەم ناوچانە ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد   ...    کەشناسی هەرێم دەست پێکردنی باران لەم ناوچانە ڕادەگەێنێت

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایدەگەینێت ، سبەی چوارشەممە لەناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت و باران سەنتەری سەرجەم پارێزگاکان ناگرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، لەئەمشەوەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بۆ سبەی بارانەکە زیاتر دەبێت و لەهەندێک لە لوتکەی شاخەکان بەفر دەبارێت.\

روونیشی کردوەتەوە، لەسەنتەری پارێزگاکانی هەڵەبجە و کەرکووک و سلێمانی ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، و لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک یش لە کاتەکانی شەوەوە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت.
سەبارەت بە کەش وهەوای سبەی، لە سنووری پارێزگاکانی کەرکووک و هەڵەبجە هەوری تەواو دەبێت و لە سنووری پارێزگای سلێمانی ش باران بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت، لە لووتکەی شاخە بەرزەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئەگەری بارانبارین هەیە و لە پارێزگای دهۆکیش ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە