کەشناسی هەرێم کەشو و هەوای کوردستان بە شێوەیە ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد    ...   کەشناسی هەرێم کەش ە هەوای کوردستان بە شێوەیە ڕادەگەێنێت

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی لە پارێزگاکانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت و بارانبارین بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبێت.

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەتەواوی پارێزگاکانی هەرێم، ئاسمان هەوری تەواودەبێت، بارانبارین بە شێوەی پچڕ بەردەوام دەبێت، هاوکات خێرایی با زیاددەکات و تۆزێکی سوک بەرزدەبێتەوە.

سەبارەت بە کەش و هەوای سبەی شارەکانی هەرێم، کەشناسی هەرێم ئاشکرایکردوە، کەش و هەوا گۆڕانکاری ئەوتۆی بە سەردانایت و بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما تا رادەیەک نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

پێشبینی دەکرێت بۆ رۆژی شەممە کاریگەری بارانبارین لەسەر ناوچەکانی هەرێم کەمبێتەوە و پلەکانی گەرما بەرزبونەوە بەخۆیانەوە ببینن.


ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە