کەش و هەوای هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە پێش بینی دەکرێت
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمانی هه‌رێم به‌گشتی نیمچه هه‌ور ده‌بێت و سبه‌ینێ به‌فروبارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له ڕاگه‌ێندراوێكدا رایگه‌یاند : ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و له‌كاته‌كانی شه‌و بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت، خێرایی با له‌نێوان ٥-١٥ كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا، سبه‌ی شه‌ممه‌ش، ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه‌بارانی پچڕ پچڕ له‌ناوچه جیاجیاكان و ئه‌گه‌ری به‌فربارینیش له‌ناوچه شاخاویه‌كان هه‌یه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پله‌كانی گه‌رما ده‌ست به‌نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن و خێرایی با چالاك ده‌بێت، ئه‌و شه‌پۆله‌ش له دوو رۆژی داهاتوودا به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشتریش له ڕاگه‌ێندراوێكدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بۆمه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویكردبوه‌وه، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆلێكی به‌فرو بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رماش، دابه‌زین به‌خۆوه ده‌بینن.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە