کەش و هەوای هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە گۆرانکاری بەسەردا دێت
پەیامی کورد ... کەش و هەوای هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە گۆرانکاری بەسەردا دێت
شارەزایەکی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما بەرزببنەوە و لەناوچەکانی باشووری ووڵات پلەکانی گەرما بۆ نزیکەی ٤٠ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.
سادق عەتییە، شارەزای کەشناسی عێراق لە پەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبووک بڵاویکردەوە، ئەمشەو تاوەکو سبەی پێنجشەممە شەپۆلی بارانبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە چەند رۆژی داهاتودا پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و بەرزترین پلەی گەرمی لە نێوان ٣٢-٤٠ پلەی سیلیزیدا دەبێت.
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئەوەشی خستوەتەڕو، لەو ماوەیەدا خێرایی با گۆڕانکاری بەسەردا نایەت و ئاڕاستەی زیاتر بەرەو باکوری رۆژئاوا دەبێت، بەڵام لە هەندێک ناوچە لەوانەیە کەمێک خێرایی با بەرزببێتەوە.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە