کەش و هەوای هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە گۆرانکاری بەسەردا دێت
پەیامی کورد ... کەش و هەوای هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە گۆرانکاری بەسەردا دێت
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، له پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه شه‌پۆلێكی به‌فرو بارانبارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و له‌هه‌ندێك شوێنیش بارانی به‌لێزمه ده‌بارێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له ڕاگه‌یندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، سه‌ره‌تا باران بارین له‌كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ست پێده‌كات، پاشان له‌كاته دره‌نگانی شه‌ودا باران بارین له زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌بارێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "سبه‌ی چوارشه‌ممه شه‌پۆلێكی بارانبارین ته‌واوی ناوچه‌كه‌مان ده‌گرێته‌وه، باران بارین به‌شێوه‌ی مامناوه‌ندو هه‌ندێك جار لێزمه بارانیش ده‌بێت و هه‌ندێك كات هه‌وره برووسكه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌فربارین له‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان ده‌بێت".
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 17 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 16 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 16 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 20 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 17 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 19 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 16 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 20 پله‌ی سیلیزی
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە