کەش و هەوای هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە گۆرانکاری بەسەردا دێت
پەیامی کورد ... کەش و هەوای هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە گۆرانکاری بەسەردا دێت
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و هەورى تەواودا دەبێت و پلەکانی گەرماش بەڕێژەیەکی سنووردار نزم دەبنەوە.
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزتر دەبن بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، سبەی شەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت، بارانبارین لەسەر بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان. پێشبینی دەکرێ بارانبارین لە سنورى قەزاى خانەقین و ناوچەکانی دەورووبەری زیاتر بێت، پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە نزیکەی (1 تا 2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 14 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
سۆران : 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە