کەش و هەوای هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە گۆرانکاری بەسەردا دێت
پەیامی کورد ... کەش و هەوای هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە گۆرانکاری بەسەردا دێت
شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، مه‌ودای هه‌فته‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی 2023 له‌به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندایه و كه‌شی ته‌ڕ و باران ئاوی و سارد له‌ئارادایه، له‌م مه‌ودایه‌دا له‌هه‌موو ناوچه‌كان بارانی باش ده‌بارێت.
شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای بواری كه‌شناسی له‌ڕاگه‌یندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "له‌مانگه‌كانی زستاندا پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌ر ڕووی به‌شی خۆرهه‌ڵات و ناوه‌ڕاستی ئاوی زه‌ریای ئارام ناوچه‌كانی نینۆ 1+2 و 3 و 3.4 و 4 بۆ سه‌روی نۆرماڵ به‌رزده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش ڕێخۆشكه‌ری ته‌واوه بۆ كۆتاییهاتنی لانینا له‌وه‌رزی زستاندا.
راشیگه‌یاندوه، "به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ سه‌رووی نۆرماڵ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لانینا له ته‌واوی وه‌رزه‌كانی داهاتوو درێژه‌ی نابێت یان به‌هێز ببێته‌وه، له‌كاتێكدا لانینا له‌هاوینی ساڵی 2020-ه‌وه ده‌ستیپێكردوه و ئه‌مساڵ بۆ سێیه‌م ساڵه به‌رده‌وامه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "له دوو ساڵی ڕابردوودا لانینا به‌رپرسی سه‌ره‌كی بوو له ڕوودانی ووشكه‌ساڵی ناوچه‌یی و جۆری له‌ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها بوه هۆی باڵاده‌ست بوونی ناوچه په‌ستان به‌رزه‌كان كه ئه‌مه‌ش بوه هۆی ڕه‌خساندنی كه‌شی ووشكی مه‌ودا درێژخایه‌ن و لاوازبوون و له‌ناوچوونی به‌شێكی شه‌پۆله‌كان".
شاڵاو هیدایه‌ت ده‌شڵێت، "ده‌نگۆی دووباره بوونه‌وه‌ی لانینا بۆ ساڵی چواره‌م و سوڕی چواره‌م یان به‌هێزبوونه‌وه‌ی دوره له‌ڕاستیه‌وه، ئه‌مه كۆتا سوڕیه‌تی و كۆتاییهاتنی به‌م زوانه له ئانوساتدایه و دواتر دێته حاڵه‌تی نیوتڕاڵ و دوای نیوتڕاڵ ئێل نینۆ ده‌ست پێده‌كاته‌وه بۆ ساڵی 2023 -2024 وه‌رزی دابارین ئێل نینۆمان ده‌بێته‌وه یه‌كێك ده‌بێت له‌ساڵه زۆر باش و سه‌خته‌كان، ئاستی دابارین ده‌چێته‌وه سه‌روی نۆرماڵ له‌ته‌واوی هه‌رێم و عێراق و ووڵاتانی ده‌ورووبه‌ر".
ئه‌وه‌شی ڕوونكردۆته‌وه، "ئه‌وه‌ی ڕوونه تاڕاده‌ی باش مه‌ودای هه‌فته‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می مانگی (كانوونی دووه‌م/1)ی 2023 له‌به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كانی خۆماندایه‌و كه‌شی ته‌ڕ و باران ئاوی و سارد له ئارادایه، له‌م مه‌ودایه‌دا له‌هه‌موو ناوچه‌كان بارانی باش ده‌بارێت، هه‌رچه‌ند سنووری هه‌ولێر و دهۆك ماوه‌یه‌كه بارانی باش و پێویستیان لێ نه‌باریوه، به‌ڵام كه‌ش سارده و هیچ كێشه‌یه‌ك درووست ناكات و بۆ ئه‌و سنووره‌ش به‌م زووانه چالاك ده‌بێته‌وه".
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە