کەش و هەوای هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە گۆرانکاری بەسەردا دێت
پەیامی کورد ... کەش و هەوای هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە گۆرانکاری بەسەردا دێت
شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، تا كۆتایی ئه‌م مانگه شه‌پۆلی بارانبارین رو له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ناكات و له‌سبه‌ینێ دووشه‌ممه وه، پله‌كانی گه‌رما روو له‌به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن".
شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای بواری كه‌شناسی ڕایگه‌یاند : "له‌ئه‌نجامی هاتنی بڕێك هه‌وری دیكه له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه، ئاسمانی ناوچه‌كان له‌نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه بارانی كاتی به‌سه‌ر هه‌ندێك شوێن و ناوچه‌دا، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كه‌ین له ڕۆژی سێشه‌ممه به‌دواوه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ناوچه‌یه‌كی په‌ستان به‌رزی باڵاده‌ست له باكووره‌وه داده‌به‌زێته‌وه ناوچه‌كان و كه‌شێك سه‌قامگیر بڕه‌خسێنێت له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كان ئه‌گه‌ری دابارین نابێت تا ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی كۆتایی ئه‌م مانگه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "خێرایی با له‌ڕۆژانی داهاتوو و ته‌واوی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌زۆری ئاسایی ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما له‌سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه تا ڕۆژی هه‌ینی یه‌ك تا چوار پله ڕوو له‌به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "پێشبینی ده‌كه‌ین له‌ناوو مه‌ودای هه‌فته‌ی كۆتایی ئه‌م مانگه و به‌ولاوه شه‌پۆله‌كانی باران و به‌فربارین و سه‌رماو سۆڵه به‌ڕووی ناوچه‌كه‌دا بێنه‌وه".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە