کەش و هەوای هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە گۆرانکاری بەسەردا دێت

پەیامی کورد   ...  کەش و هەوای هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە گۆرانکاری بەسەردا دێت

شارەزایەکی کەشناسی عێراق رایدەگەینێت، لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا و بەدیاری کراوی لە رۆژی هەینی یەوە پلەکانی گەرما لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە و شەپۆلێکی سەرما و بەستەڵەک ناوچەکە دەگرێتەوە، بەجۆرێک لە سلێمانی پلەکانی گەرما بۆ حەوت پلەی ژێر سفری سیلیزی نزم دەبنەوە.

سادق عەتییە، شارەزای کەشناسی عێراق لەراگەیندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، پێشبینی دەکرێت لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا و بەدیاریکراوی لە رۆژی هەینی یەوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم ببنەوە، بەجۆرێک لە رۆژئاوای عێراق، باکووری رۆژهەڵاتی عێراق و پارێزگای سلێمانی پلەکانی گەرما بۆ خوار سفر پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
 

ئەوەشی خستوەتەڕوو، پێشبینی دەکرێت رۆژی هەینی داهاتوو لە شاری سلێمانی پلەکانی گەرما بۆ حەوت پلەی ژێر سفری سیلیزی نزم ببنەوە بەتایبەت لەکاتەکانی شەو و بەرەبەیاندا.

ئەو شارەزایەی کەشناسی دەڵێت، لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقیش پلەکانی گەرما لە نزیک سفر یان لەسەرووی پلەی سفری سیلیزییەوە دەبن.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە