کەمالوەندی : چالاکی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی مان لە ئاڵمانیا و فەڕەنسا هەڵوەشاندەوە

پەیامی کورد  ...  کەمالوەندی : چالاکی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی مان لە ئاڵمانیا و فەڕەنسا هەڵوەشاندەوە

بێهروز کەمالوەندی ، ووتەبێژی ڕێکخراوی ووزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند : ئێمە مافی یاسایی خۆمان بەکارهێنا بۆ هەڵوەشاندنەوەی چالاکییەکانی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی لە ئاڵمانیا و فەڕەنسا.
بە ڕاپۆرتێک ، کەمالوەندی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە بە پێی ماددەی ٩ی ڕێککەوتنی پاراستن، هەموو ووڵاتێک مافی ئەوەی هەیە کە پشکنەرە پێشنیار کراوەکان قبووڵ بکات یان قبووڵی نەکات و تەنانەت دەتوانێت دوای وەرگرتنی پشکنەرەکان قبووڵکردنەکەیان هەڵبوەشێنێتەوە.

ووتەبێژی ڕێکخراوی ووزەی ئەتۆمی ئێران هەروەها ڕایگەیاند : ئەم مافە سەروەرییە تەنیا لە ئێران دا سنووردار نییە و هەموو ووڵاتان ئەو مافەیان هەیە و لە هەندێک حاڵەتدا ئەم مافە بەکاردەهێنن.

لەوبارەیەوە ڕوونی کردەوە : ئێمە چالاکی پشکنینمان لە ئاڵمانیا و فەڕەنساوە هەڵوەشاندەوە بە بەکارهێنانی مافی یاسایی و شەرعی خۆمان، بەڵام بەداخەوە بەهۆی ڕاپۆرتی ئاراستەکراوی بەڕێوبەری گشتی ئاژانس و ئاماژەنەکردن بەم مافە یاساییەی ووڵاتەکەمان ، فەزا لەم ڕووەوە درووست بوو و پەراوێز خرا.

سەبارەت بە گفتوگۆکانی ڕافائێڵ گەڕووسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ، سەبارەت بە ڕێککەوتنێکی دیکە جگە لە بەرجام ، کەمالوەندی ووتی : تا ئێستا جگە لە بەڕێوبەری گشتی ئاژانسەکە کەس باسی بەرجام 2ی نەکردووە. ئەم جۆرە هەڵوێستە سەیر و چاوەڕوان نەکراوە.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە