کەمپی مەخموور ووڵامی درۆیەکەی ئەردۆغان سەبارەت بە کوژرانی بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و هەروەها شهید بوونی چەند کەسێکی دیکە دەداتەوە

پەیامی کورد     ...   کەمپی مەخموور ووڵامی درۆیەکەی ئەردۆغان سەبارەت بە کوژرانی بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و هەروەها شهید بوونی چەند کەسێکی دیکە دەداتەوە

نێچیرڤان مەحموود حسێن، ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی کەمپی مەخموور سەبارەت بە کوشتنی کەسێک لەلایەن فرۆکەکانی تورکیا کە گوایا بەڕێوبەری کەمپەکە بوە ووڵامی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەداتەوە و رەتیدەکاتەوە کەسێک بەناوی د. حسین لەبۆردومانەکەدا کوژرابێت.

لەلێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا، نێچیرڤان مەحموود حسێن ، ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی کەمپی مەخموور رایگەیاند، "ڕۆژی شەممە لە دەورووبەری کاتژمێر 1:55 بۆ 2:00 هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆسەر کەمپەکە ئەنجامدراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، وێنە و بەڵگە هەن، هەر لە سەرەتاوە ئێمە بانگی هێزەکانی عێراقمان کرد بۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بەڵام لە کاتژمێرە بەراییەکاندا نەهاتن.

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە سەلمان بۆزقیر بەرپرسی کەمپی مەخمووری ئاوارەکان بکوژن کە سەربە پارتی کرێکارانی کوردستانە و ئەو وەک "سەرکردە"ی ئەو پارتە ناوی هێنا.

ئەردۆغاان نووسیویەتی،" با ئەم هەواڵە خۆشە بگەێنم بە نیشتیمانەکەم، سەلمان بؤزقیر، کە نازناوی د.حسینی هەیە و بەرپرسی کەمپی مەخموورە لەلایەن پاڵەوانەکانی یەکەی خزمەتگوزاری هەواڵگرییەوە کوژراوە.
تورکیا بەردەوام ئەو ئۆردوگایەی مەخمووری بە شوێنێک بۆ داڵدەدانی تێرۆر ناودێر دەکات و هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ دەڵێن ٣ کەس لەو بۆردومانەدا ٣ کەس کوژراون.
مەحموود حسێن راشیگەیاند، دواتر هێزەکانی عێراق سەردانی شوێنی بۆردومانەکەیان کردو لێکۆڵینەوەیان کردوە و هێشتا دەرئەنجامەکانی ئاشکرا نەکراوە.
ئەو شوێنەی بۆردومان کراوە گۆڕەپانی یاریگای خوێندگاکەیە، گۆرەپانێکی بەرفراوانە.

نێچیرڤان دەڵێت، پارچەی مووشەکەکان هەموو لەوێن و وێنەکان وەک بەڵگە، ڕاستییەکان دەسەلمێنن و دەشڵێت "بۆردومانکردنی ئەو شوێنە بە ڕێکەوت نەبووە، ئەو جێیەی بۆردومان کراوە جێی یاریکردنی منداڵانە و هەموو زارۆکی ئۆردوگاکە لەوێدا خولی پەروەردەییان هەیە." و وەک ئاماژەی پێدەکات "خۆشبەختانە لەکاتی بۆردومانەکەدا هیچ منداڵیک لەوێ نەبوە."


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە