کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکا : باڵۆنە چینی یەکە ئامێری کۆکردنەوەی زانیاری تێدابوو

پەیامی کورد   ...  کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکا : باڵۆنە چینی یەکە ئامێری کۆکردنەوەی زانیاری تێدابوو

تۆڕی میدیایی هەواڵی سی بی ئێسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، باڵۆنە چینی یەکە ئامێری کۆکردنەوەی زانیاری تێدابووە، بە واتایەکی تر باڵۆنێکی سیخوڕی بووە .

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەم باڵۆنە ئامێری چاودێریکردنی زانیاری تێدابووە، لەوانەش ئەنتێنی تایبەتی لەگەڵ بووە .

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە هەروەها ڕایگەیاندووە کە پێدەچێت ئەو باڵۆنانەی ئاماژەیان پێکراوە بەشێک بن لە بەرنامەیەکی گەورەی سیخوڕی ئاسمانی کە لەلایەن سوپای چینەوە بەڕێوەدەبردرێت و زیاتر لە ٤٠ ووڵات لە پێنج دوورگەکەدا دەکاتە ئامانج.


ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە