کەناڵی شاراوەی ئێران بۆ جێبەجێ کردنی پارە و دەوردانەوەی گەمارۆوەکان ئاشکرا بوو
بەشێک لە دەرئامەدی بە دەست هاتوو لەم مامەڵەیانە لە هەژمارگەلی بیانی هەڵگرت و دواتر بە شێوەی نەختی بۆ ئێران قاچاخ دەکرێت .
ڕۆژنامەی واڵ ژۆرناڵ ستریت لە زاری دیپلۆماتگەلی ئەورووپایی و بەرپرسانی زانیاری و هەواڵگری ڕۆژئاوا ڕاپۆرتی دا کە کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای گەمارۆوەکانی ئەمریکا ، تۆڕێکی بانکی و دارایی شاراوەی بۆ جێبەجێ کردنی دەیان میلیارد دۆلار بازاڕی بەدی هێناوە کە لەمە وەکوو کۆڵەگەیەک لە ووتووێژگەلی زیندووکردنەوەی بەرجام کەڵک وەردەگرێت .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم کەناڵە شاراوەیە بریتی لە هەژمارگەلێک لە بانکگەلی بیانی ، کۆمپانیاگەلی نیابەتی ناونووسکراو لە دەرەوەی ئێران کۆمپانیاگەلێکی بۆ هەماهەنگی تیجارەتی قەدەغە کرا و ناوەندێکی شانۆگەری لە ناوخۆی ئێران ە و توانای بە کۆماری ئیسلامی داوە تاکوو بەرگەی گەمارۆوەکانی ئەمریکا بگرێت و بەرگەی فشاری دەوڵەتی بایدن بۆ گەڕانەوەی بەرجام بگرێت .
بە پێی نووسراوی واڵ ژۆرنال ستریت ئێرانی سەرەڕای گرفتی ئابووری توانیویەتی لە دوای سێ ساڵ تیجارەتی بیانی خۆی بۆ ئاستی پێش دەرچوونی ئەمریکا لە بەرجام بگەڕێنێتەوە .
ئەم ڕۆژنامە ئەمریکییە دەڵێ : " سەرکەوتنی ئێران لە دەوردانەوەی قەدەغەگەلی تیجاری و دارایی نیشاندەری سنوورداربوونی کاریگەری گەمارۆوەکانی جیهانی بۆ سزای ڕووسیا لە دوای هێرشی ئەو ووڵاتە بۆ سەر ئۆکراین ە ."
بە پێی بەڵگەکان و هەروەها ووتەکانی بەرپرسانی ڕۆژئاوایی ، شێوازی کاری تۆڕی شاراوەی ئێران بەم شێوەیەیە کە بانکەکانی ئێرانی کۆمپانیاگەلی سەر بە خۆی لە ئێرانی بە نوێنەرایەتی لە خۆی تێکەڵ بە تیجارەت دەکەن ، ئەم کۆمپانیانە ش بە نۆنەی خۆیان کۆمپانیاگەلێکی لە دەرەوەی ئێران دادەمەزرێنن کە بە شێوەی مافیاکارانی سەر بە ئێران جێبەجێ دەکەن . ئەم کۆمپانیانە لە ڕێگای هەژمارگەلێک کە لە بانکگەلی بیانی دەکاتەوە ، لەگەڵ کڕیارانی بیانی نەوت و باقی کاڵاگەلی بەرهەم هاتووی ئێران یا خود لەگەڵ هەناردەکارانی کاڵا بۆ ئێران بە دۆلار ، یۆرۆ و باقی دراوەکان مامەڵە دەکەن .
بەشێک لە بەرهەمی بە دەستهاتوو لەم مامەڵەیانە لە ڕێگای هەندێک لە ووڵاتان لە هەژمارگەلی بیانی هەڵدەگرنەوە و دواتر بە شێوەی نەختی بۆ ئێران قاچاخ دەکرێت ، بەڵام بەشێکی گشتی دەستکەوتەکان لە هەژمارگەلیبانکی بیانی دا دەمێنێتەوە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە