کەناڵی فڕانس ٢٤ : ئەمریکا ٣ داواکاری سەرەکی ئێرانی ڕەت کردەوە

پەیامی کورد   ...  کەناڵی فڕانس ٢٤ : ئەمریکا ٣ داواکاری سەرەکی ئێرانی ڕەت کردەوە

عەلی مۆنتەزێری هەواڵنێری کەناڵی فەڕەنسەوی " فڕانس ٢٤ " لە تاران ڕایگەیاند : داواکاری یەکەمی ئێران دەربارەی پاراستنی توانمەندییە ئەتۆمییەکانی لە ئاستی ئێستایە . ئەمریکییەکان دژی ئەم بابەتە و داواکاری گەڕانەوەی توانمەندییە ئەتۆمییەکانی تاران بۆ ئاستی کاتی دەستپێکی بەرجام واتا ساڵی ٢٠١٥ ەن .

ئێران داواکاری کۆکردنەوە و پاریزگاریکردن لە سانتریفیووژەکانی نەوەی نوێی خۆی لە کۆگای ژێر چاودێری ئاژانسی ووزەی ئەتۆمییە بەڵام ئەمریکا داواکاری لەناوبردنی هەموو ئەو سانتریفیووژانەیە .

ئێران داوای کردووە بۆ ڕێکەوتن ، کاتی کۆتایی لێکۆڵینەوەکانی ئاژانس دەربارەی چوارچێوەکانی ئەگەری سەربازی لە چالاکییە ئەتۆمییەکانی تاران لەوانەش پرسیارگەلێک دەربارەی سەرچاوەی یۆرانیۆم لە سێ ناوەندی ئەتۆمی ئێران ڕابگەێندرێت بەڵام ئەمریکا ئەم بابەتەی ڕەت کردووەتەوە .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە