کەناڵێکی ئەمریکی : ڕووسیا زستان هێرش دەکاتە سەر ئۆکراین
کەناڵێکی ئەمریکی ڕایگەیاند ڕووسیا لە وەرزی زستان دا هێرشی نیزامی و سەربازی دەکاتە سەر ئۆکراین .
بە پێی ڕاپۆرتێک کەناڵی تەلەفزیۆنی CBS ی ئەمرریکا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : ڕووسیا لە مانگە ساردەکانی خۆی دا خۆی بۆ هێرشێک بۆ سەر ئۆکراین ئامادە دەکات . ڕۆژئاوا بە ڕابەرایەتی ئەمریکا ، ڕووسیا بە فراوانکردنی هێز و چەک لە سنوورەکانی خۆی لەگەل ئۆکراین و هەڕەشە بۆ سەر سەروەری تەواوی ئەم ووڵاتە تاوانبار دەکەن . ساڵیانێکی زۆرە کە ڕۆژهەڵاتی ئۆراین لە کۆنترۆڵی کێیف دەرچووە و لە کۆنترۆڵی شۆڕشگێڕانی ژێر پاڵپشتی ڕووسیادایە .
CBS بە ئاماەدان بە سەرچاوەیەکی نەناسی هەواڵگری لە ئەمریکا ڕایگەیاند ڕووسیا لە وەرزی زستان دا کە ڕۆژەکانی کورتە بۆ هێرش کردنی بۆ سەر ئۆکراین هەڵبژاردووە ، بابەتەکە تەنیا کاتە و ئەگەر نا بنەڕەتی هێرشکردنەکە خۆی لە ئارادایە و بوونی هەیە .
ئەم هەواڵە لە حاڵێکدا ڕاگەێندراوە کە وەزیری بەرگری ئەمریکا ش هەفتەی ڕابردوو داوای لە پووتین کردبوو هۆکاری کۆگاکردنی چەک و تەقەمەنی خۆی لە سەر سنوورەکانی لەگەڵ ئۆکراین ڕوون و ئاشکرا بکات . ڕووسیا ش بە بەردەوامی لە سەر ئەمنییەتی سنوورەکانی خۆی لەگەڵ ئۆکراین جەختی کردووەتەوە و ئەو تۆمەتانەی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی ڕەت دەکاتەوە .
هەر لەم پەیوەندییەدا ووتەبێژی کرێملین یش بە تایبەت ئەمریکای بە درووستکردنی کێشە و گرفتی ساختە لە پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین دا تاوانبار دەکات .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە