کەنعانی : ئێمە ئامادەین دیل لەگەڵ ئەمریکا ئاڵوگۆڕ بکەین

پەیامی کورد   ...  کەنعانی : ئێمە ئامادەین دیل لەگەڵ ئەمریکا ئاڵوگۆڕ بکەین

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : ئێمە ئامادەین دیل لەگەڵ ئەمریکا ئاڵوگۆڕ بکەین و کێشەی تەکنیکی لایەنی ئەمریکی لەم ڕووەوە پەیوەندی بەوانەوە هەیە.

ئەگەر لایەنی ئەمریکی ڕوانگەیەکی ڕاستەقینەی هەبێت بۆ ئەم پرسە، ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان وەک پرسێکی تەواو ئینسانی دەتوانرێت ئەنجام بدرێت.

لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا، ڕێککەوتنێکی نووسراو لە نێوان لایەنەکاندا لەو بارەوە کرا و ئەم ڕێککەوتنە لە لایەن نوێنەری فەرمی ئەمریکاشەوە واژوو کرا.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە