کەنەدا ئامادەیە، بازاڕی گاز و نەوتی ڕووسیا پڕ بکاتەوە
پەیامی کورد ... کەنەدا ئامادەیە، بازاڕی گاز و نەوتی ڕووسیا پڕ بکاتەوە
وەزیری سەرچاوە سرووشتییەکانی کەنەدا ڕایگەیاند ئەم ووڵاتە دەتوانێت هەناردەکردنی گاز و نەوتی بۆ ٣٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا بەرز بکاتەوە.
جاناتان ویلکینسون، وەزیری سەرچاوە سرووشتیەکانی کەنەدا ڕایگەیاند ئەم ووڵاتە دەتوانێت تا کۆتایی ئەمساڵ ۲۰۰ هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا هەناردەکردنی گاز و ۱۰۰ هەزار بەرمیل نەوت بەرز بکاتەوە و بەم شێوەیە نیازی ئەورووپا بە گاز و نەوتی ڕووسیا کەم بکاتەوە.
ولینکستۆن لە درێژەدا ووتی : بەرپرسانی کەنەدا بەشوێن دابینکردنی نەوتی گازی شل یا(ئێل. ئێن. جی) دان. هێشتا کەنەدا گازی شل هەناردە ناکات و ئێمە بەشوێنی چارەسەرکردنی ئەم بابەتەش داین.
ویلکینسون ڕایگەیاند : " هاوڕێکانمان لە ئەورووپا پێویستیان بەوەیە تا کەنەدا و ووڵاتانی دیکە بە هانایانەوە بچن.
ئەورووپا بۆ پچڕانی نیازی خۆی بە نەوت و گازی ڕووسیا لە کۆرت مەودا داوای یارمەتی لە هاوپەیمانانی کردووە.
ڕووسیا ڕۆژانە ۵ میلیون بەرمیل نەوتی خاو هەناردە دەکات و زیاتر لە نیوەی هەناردەی ئەورووپا دەکرێت.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە