کەنەدا ، ئیمارات و تورکیا مەبەستی سەرەکی یەکەمی پەنابەرانی ئێرانییە

پەیامی کورد  ...  کەنەدا ، ئیمارات و تورکیا مەبەستی سەرەکی یەکەمی پەنابەرانی ئێرانییە

هەندێک ئامار نیشان دەدەن کە لانیکەم ٣٠ تاکوو ٣٥ میلیارد دۆلار سەرمایەیان لە ئێران ەوە بۆ سێ وولاتی کەنەدا ، ئیمارات و تورکیا لە ماوەی دە ساڵی دوایی دەرچوونە کە نیشان لەوە دەدات کە پەنابەران لە ڕاستیدا وەک کاری هەمیشەیی ئابووری و یا خود تەنانەت کلتووری ئابووری ئێرانیانی لێ هاتووە .

بە پێی داتاکانی ئاماری سالانەی ئیدارەی پەنابەرانی هاووڵاتی و پەنابەرانی کەنەدا لە ساڵی ٢٠١٣ تاکوو ٢٠٢١ ەوە لە کۆی گشتی ٧٦ هەزار و ٣٨١ ئێرانی لە کەنەدا هاووڵاتیبوونی هەمیشەیی یان وەرگرتووە و ڕێژەی سەرمایەگوزاری ئەوان بۆ ژمارەیەکی سەرسووڕهێنەری ١٩ میلیارد دۆلار گەیشتووە .

هەروەها لە ساڵی ڕابردوو ٥٤٥ هەزار ئێرانی دانیشتووی ئیمارات بوونە و ئاستی سەرمایەگوزارییەکانی لە ماڵ و موڵک لە ساڵی ٢٠١٢ نزیکەی ٩٠٠ میلیۆن دۆلار بووە . ئێرانییەکان لە تورکیاش لە ساڵەکانی ٢٠١٥ تاکوو ٢٠٢٢ ەوە ژمایە ٣٥ هەزار و ٥٥٨ خانوویان کڕیوە کە بەرامبەر بە ٩ میلیارد دۆلارە .


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە