کەنەدا تورکیا ی لە بەدەست هێنانی ماتۆڕێک بۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی مەترسیدار بێبەش کرد
پەیامی کورد ... کەنەدا تورکیا ی لە بەدەست هێنانی ماتۆڕێک بۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی مەترسیدار بێبەش کرد
ڕۆسلان پۆخۆف ، کارناسی ڕووسی لە مەقالەیەکی خۆیدا بۆ گۆڤاری سەربازی ڕووسیا بە ناوی " نیزاویسیموویە واینوویە ئابازێرنیە " دەنووسێت ، ووڵاتانی ڕۆژئاوایی تورکیایان لە دەست پێڕاگەیشتن بە کەل وپەلی سەربازی لەوانەش ئەو کەلو پەلانەی بۆ فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی جۆری Bayraktar TB2 پێویستن بی بەش کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم فڕۆکانە بکوژ و قاتیلانی " سیستەمگەلی مووشەکی دژی ئاسمانی " پانتسیر " Pantsir درووستکراوی ڕووسیا هەژمار دەکرێن
نووسەر هەروەها جەخت دەکاتەوە لە پەیوەندی لەگەڵ کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی Bayraktar TB2 لە شەڕەکانی قەرەباغ ، کۆمپانیای کەنەدی Bombardier Recreational Products کە خاوەنی کۆمپانیای نەمساوی Rotax ە بڕین و نەهێشتنی هەناردەکردنی ئەم ماتۆڕانەی Rotax 912 بۆ تورکیا بۆ جیگیر کردن لە فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان ڕاگەیاند .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە