کەنەدا لەم بوارە گرینگەدا هاوکاری و پڕۆژە پێشکەشی هەرێمی کوردستان دەکات

پەیامی کورد    ...    کەنەدا لەم بوارە گرینگەدا هاوکاری و پڕۆژە پێشکەشی هەرێمی کوردستان دەکات

بەڕێوبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کۆمپانیا کەنەدییەکان دێنە ھەرێمی کوردستان و لە سێکتەری ئاودا پڕۆژەی جۆراوجۆر جێبەجێ دەکەن و ھاوکار دەبن بۆ چارەسەر کردنی ھەرچی کێشەی ئاوە، بۆ ئەو مەبەستەش تیمی ھاوبەش پێک دەهێنرێت.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند : ''چەند کۆمپانیایەکی کەنەدی دەیانەوێت لەڕێگەی حکوومەتی ووڵاتەکەیانەوە بێن لە ھەرێمی کوردستان لە بواری ئاودا پڕۆژە جێبەجێ بکەن، چوونکە لە شەڕی داعش و دژە تیرۆریشدا ھاوکاری ھەرێمی کوردستانیان کردووە و ئێستاش دەیانەوێت لە ھاوکاریکردنی ھەرێمی کوردستان بەردەوام بن.''

بەڕێوبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: ''دەیانەوێت لە سێکتەری ئاودا ھاوکاریی ھەرێمی کوردستان بکەن و کێشەی ئاو و ئاوەڕۆ و تۆڕەکانی ئاو چارەسەر بکەن و ھەماھەنگی لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم بکەن بۆ جێبەجێکردنی کاری ھاوبەش و سوود لە ئەزموونی ئەوان وەربگرین لە بواری ئاودا.''

ووتیشی: ''تیمی ھەماھەنگی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کەنەدا پێک دێت و دواتر کۆمپانیاکان دەستبەکار دەبن.''


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە