کەنەدا هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی یاری تۆپی پێی لەگەڵ ئێران سیاسی ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... کەنەدا هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی یاری تۆپی پێی لەگەڵ ئێران سیاسی ڕاگەیاند
فێدراسیۆنی تۆپی پێی کەنەدا ڕایگەیاند کە یاری دۆستانەی لەگەڵ ئێران کە قسە و باسی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا و بڕیار بوو ٥ی مانگی جوون لە شاری ڤەنکۆڤەر بەڕێوەبچێت هەڵدەوەشێنێتەوە چوونکە ئەم یارییە " بە شێوەیەکی بەرچاو بووەتە هۆی پەریشانی .
لە بەیاننامەی ئەم فێدراسیۆنە کە ڕۆژی پێنجشەممە بە کاتی خۆجەیی بڵاو کرایەوە هاتووە : لە هەفتەی ڕابردوودا دۆخی ژێئۆپۆلێتیکی بەرگری نەکراوی پێشوازی و میوانداری لە ئێران ، بە شێوەیەکی بەرچاو بووە هۆی تەفرەقە و پەریشانی و لە کاردانەوەیدا یارییەکە هەڵوەشایەوە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە