کەنەدا و سوید پێداگرییان لەسەر مەحکوومکردن و ووڵامدانەوەی ئێران بەرامبەر تەقاندنەوەى فڕۆکە ئۆکراین ییەکە کردەوە
پەیامی کورد ... کەنەدا و سوید پێداگرییان لەسەر مەحکوومکردن و ووڵامدانەوەی ئێران بەرامبەر تەقاندنەوەى فڕۆکە ئۆکراین ییەکە کردەوە
ووڵاتانى کەنەدا و سوید دوێنێ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکى هاوبەش، پێداگرییان لەسەر پابەندییان بە ناچارکردنى کۆمارى ئیسلامى داگرتەوە بەرامبەر ئەوەتاوانە گەورەیەى کە ئەنجامى داوە لە کاتى خستنەخوارەوەى فڕۆکە ئۆکراینییەکەى پی.ئێس. ٧٥٢.
کەنەدا و سوید لە بەیاننامەکەیاندا خوازیارى ڕوونکردنەوە و ووڵامى ڕاست و درووستى ئێران و جێبەجێکردنى دادپەروەرى بەرامبەر مافى قوربانیانى گەشتى پێ.ئێس. ٧٥٢ و بنەماڵەکانیان بوونەوە.
سازمانى فڕۆکەوانى کۆمارى ئیسلامی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دەستى کردووە بە پێدان و قەربووکردنەوەى بنەماڵەى قوربانیان بە ١٥٠ هەزار دۆلار، بەڵام ووڵاتانى قوربانیدار ئەم بڕەیان ڕەت کردبووەوە و گوتبوویان ئەمە کەمە.
دادگاى باڵاى ئینتاریۆى کەنەدا پێشتر بە درەکردنى حکوومێک، پێداکێشانى مووشەک بە فڕۆکەى گەشتیارى ئۆکراینى لەسەر ئاسمانى تارانى بە کردەوەیەکى "دەستى ئەنقەست" و "تیرۆریستى" ناو برد و کۆمارى ئیسلامى مەحکووم کرد بە پێدانى ١٠٧ ملیۆن دۆلار وەک سزا بە بنەماڵەى شەش لە قوربانییەکان.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە