کەنەدا ١٢ زانکۆ و دامەزراوەی ئێرانی لە وەرگرتنی بوودجەی توێژینەوە بێ بەری کرد
پەیامی کورد ... کەنەدا ١٢ زانکۆ و دامەزراوەی ئێرانی لە وەرگرتنی بوودجەی توێژینەوە بێ بەری کرد
دەوڵەتی کەنەدا بە بڵاوکردنەوەی لیستەیەک لە ١٢ زانکۆ و دامەزراوەی تایبەت بە توێژینەوە، ڕایگەیاند ئەو توێژەرانەی کە هاوکاری لەگەڵ ئەم زانکۆ و دامەزراوانە دەکەن، هیچ بوودجەیەکی دەوڵەتییان پێ نادرێت، چوونکە ئەم ناوەندانە بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ناوەندە نیزامی و ئەمنییەتییەکان لە پەیوەندیدان.
زانکۆی شەریف، ئەنستیتۆی بەهەشتی و پاستۆر لە ئێران و ٩ زانکۆ و دامەزراوەی تری توێژینەوە، لەوانە دامەزراوەی توێژینەوەی هەوافەزا، زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی بەقیەتۆڵڵا، پەیمانگای پەروەردە و توێژینەوە پیشەسازییەکانی بەرگری، زانکۆی ئیمام حسێن، پەیمانگای فیزیکی کاربۆردی، ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەی زانستی و پیشەسازی ئێران، ناوەندی لێکۆڵینەوەی تەقینەوە، ناوەندی لێکۆڵینەوەی فیزیک و زانکۆی هێزی ئاسمانی سەتاری، لەم لیستەدان.
کەنەدا چەندین زانکۆی چین و ڕووسیا شی لەم لیستەدا جێگیر کردووە و ڕایگەیاند کە ئامانج لەم کردەوەیە پاراستنی تەکنۆلۆژی پێشکەوتووە.
ئەم بابەتە 12016 جار خوێندراوەتەوە