کەنەدا : ٢٠ کەسی پەیوەندیدار بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیمان دەست نیشان كردووە
پەیامی کورد ... کەنەدا : ٢٠ کەسی پەیوەندیدار بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیمان دەست نیشان كردووە
دەزگایەکی ڕاگەیاندنی کەنەدی ئاشکرای کرد کە بەرپرسانی کۆچبەری کەنەدا تا ئێستا ٢٠ کەسیان دەستنیشان کردووە کە پەیوەندییان بە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی لەو ووڵاتە هەیە. ئەو ئاشکراکردنە لە نێوان مشتومڕەکانی هەڵبژاردن و پەرەسەندنی گوشارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نفووزی ڕێژیمی ئێران لە کەنەدا سەرنجی ڕاکێشاوە.
دیارترین حاڵەت بەرپرسێکی باڵای پێشووی وەزارەتی نەوتی ئێران ە کە ئێستا لە شاری ڤانکۆڤەر نیشتەجێیە و بڕیارە لە مانگ ژوئنی ٢٠٢٥ لە کۆبوونەوەیەکی نهێنی لەگەڵ دەستەی کۆچبەری و پەنابەرانی کەنەدا ئامادەبێت.
بەهۆی نهێنیی پڕۆسەکە ناسنامەی ئەم کەسە ئاشکرا نەکراوە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم کەیسانە بە دواکەوتن و بە نهێنی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت؛ تا ئێستا تەنها کەسێک دەركراوە و چەند کەسێکی دیکەش خۆبەخشانە خاکی کەنەدایان بەجێهێشتووە.
ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە