کەنەدا چوونی هەموو ئەندامانی کابینە ، باڵیۆزەکان ، دیپلۆماتگەلی پلە باڵا ، ئەندامانی هێزی حۆکام ، بەرپرسانی باڵای سەربازی و هەواڵگری و فەرمانبەرانی باڵای دەوڵەتی ئێرانی بۆ ئەو ووڵاتە قەدەغە کرد

پەیامی کورد   ...  کەنەدا چوونی هەموو ئەندامانی کابینە ، باڵیۆزەکان ، دیپلۆماتگەلی پلە باڵا ، ئەندامانی هێزی حۆکام ، بەرپرسانی باڵای سەربازی و هەواڵگری و فەرمانبەرانی باڵای دەوڵەتی ئێرانی بۆ ئەو ووڵاتە قەدەغە کرد

بە گوێرەی هەواڵەکان دەوڵەتی جاستن ترۆدۆ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاند لە بەردەوامیدان بە هاوخەمی و یەکدەنگی لەگەڵ خەڵکی ناڕازی و ڕاپەڕیوی ئێران چوونی هەموو سەرانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی و هەروەها ئەندامانی کابینە ، باڵیۆزەکان ، دیپلۆماتگەلی پلە باڵا ، ئەندامانی هێزی حۆکام ، بەرپرسانی باڵای سەربازی و هەواڵگری و فەرمانبەرانی باڵای دەوڵەتی ئێرانی بۆ ئەو وولاتە قەدەغە کردووە

مارکۆ مەندیپچینو، وەزیری ئاسایشی گشتی کەنەدا ڕایگەیاند: بەرپرسانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆیان نییە هەتاهەتایە سەردانی کەنەدا بکەن و لێرە نیشتەجێ بن !

به ووتەی وەزیری ئاسایشی گشتی، نه تەنیا بەرپرسانی سوپای پاسداران، بەڵکوو وەزیران، باڵیۆزان، بەرپرسانی هێزی دادوەری و لێپرسەرانی دیکەش بۆیان نییە هاتووچۆی کەنەدا بکەن و کەنەدا پێشوازیان لێ ناکات.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە