کەنەدا ڕێگری لە دانانی سندووقی دەنگدانی سەرۆککۆماری ئێران لە ووڵاتەکەی کرد

پەیامی کورد     ...    کەنەدا ڕێگری لە دانانی سندووقی دەنگدانی سەرۆککۆماری ئێران لە ووڵاتەکەی کرد .

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان موحەمەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند زیاتر لە ٢٣٥ بنکەی دەنگدان لە سەرتاسەری جیهان بۆ وەرگرتنی دەنگی دەنگدەرانی سەرۆککۆماری ئێران تەشکیل کراوە بەڵام کەنەدا ڕێگری لەم کارە کرد .

ئەو ڕایگەیاند سەرەڕای گرفت و کێشە دەربارەی کۆرۆنا و ئەوەی کە هەندێک لە ووڵاتان چەندین مانگ ووتووێژ و باس لە نێوان باڵیۆزەکانی ئێمە و وەزارەتخانەکانی کاروباری دەرەوە درێژەی خایاند تاکوو بتوانن بەربەستی کۆبۆنەوە لە شوێنێک بە شێوەیەک ڕێکبخەن و لەگەڵ ئەوانە بە شێوەیەک ڕێک بکەون هەنگاوگەلی پێویست ئەنجام دراوە تاکوو بتوانین دەنگدان بەڕێوە ببەین .

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی هەروەها ووتی : تەنیا جێگەیەک کە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئێمەدا هاوکاری یان نەکرد و ئێمە شەرمەزاری ئێران یان بووین دەوڵەتی کەنەدا بوو 

زەریف هەروەها ووتی : ئێمە ٢٤ سندووقی دەنگدانمان لە ئەمریکا هەیە و هەر ئەم کارەمان دەتوانی لە کەنەدا بکردبایە . بۆیە لێرەوە داوای لێبووردن لە هاووڵاتیانی دانیشتووی ئێرانی لە کەنەدا دەکەم و ووتی : من جارێکی دیکە داوای لێبووردن لە هاووڵاتیانی ئێرانی دانیشتووی کەنەدا دەکەم بەڵام بزانن کە بە هۆی کەمکاری و بێئاگایی و گوێ نەدانی هاوکارەکانی منەوە نەبووە بەڵکوو بە هۆی سەرسەختی دەوڵەتی کەنەداوە لە بەربەست بوون لەم هەنگاوە بووە 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە