کەنەدا "گەشتی ئیرشاد"ی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانیەوە

پەیامی کورد   ...  کەنەدا "گەشتی ئیرشاد"ی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانیەوە

ووڵاتی کەنەدا بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکەی ئێران و ناڕەزایەتی خەڵکی ئێران و کوردستان لەهەمبەر تووندوتیژی دژ بە ژنان و کوشتنی بەئەنقەستی "ژینا ئەمینی" لەلایەن گەشتی ئیرشادی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە گەمارۆی خستە سەر چەندین کەس و ڕێکخراوی ئەو ڕێژیمە.

'جاستین ترۆدۆ''، سەرۆکوەزیرانی کانادا، پاش کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی چەند هەزار کەسی کوردستانییان و ئێرانییانی دانیشتووی ووڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردن لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران لەدژی دەسەڵاتدارانی ئەو ڕێژیمە، ڕایگەیاند کە دەوڵەتی کانادا پشتیوانی لە هەموو ژنانی ئێران دەکات و گەمارۆ دەخاتە سەر دەیان کەس و ڕێکخراوی سەر بە ڕێژیمی ئێران بەتایبەتی گەشتی ئیرشادی ئەو ڕێژیمە.
 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە