کەنەدا گەمارۆگەلێکی نوێی لە دژی بەرپرسانی ئێرانی ڕاگەیاند

پەیامی کورد   ... کەنەدا گەمارۆگەلێکی نوێی لە دژی بەرپرسانی ئێرانی ڕاگەیاند

کەنەدا لە نوێترین پاکێجی گەمارۆوەکانی خۆی ٤ کەس و ٢ دامەزراوەی ئێرانی گەمارۆدا

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە نوێترین پاکێجی گەمارۆوەکانی مافی مرۆڤی خۆی لە دژی تاران ، ٤ کەس و دوو دامەزراوەی ئێرانی بە هۆی سەرکوت و دەست بەسەر کردنی ناڕازییان لە ئێران گەمارۆدا .

مێلانی جۆنی وەزیری کاروباری دەرەوەی کەنەدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەم گەمارۆیان لە ووڵامدانەوەیەکە بە سەرکوتکارییە بەرفراوانەکانی دەزگا ئەمنییەکانی ئێران کە لە دژی ناڕازاییان جێبەجێ دەکرێت .

لەم لیستەیەدا ناوی هێزی ئاسایشی ، کۆمەلگای المضطفی ، حەسەن ڕەحیمی فەرماندەی هێزی ئاسایشی تاران  و هەروەها جێگری قەزایی دوو پارێزگای خوراسانی باکوور و مازەندەران لەم لیستەیەدا دەبینرێن .

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا هاتووە کە هیزی ئاساێسی بە هۆی سەرکوتی مەرگباری ناڕازییان و دەست بەسەرکردنگەلی خۆسەرانە و هەروەها کۆمەلگای المضطی بە هۆی بڵاوکردنەوەی ئایدئۆلۆژی خۆی لە دەرەوەی ئێران و بە ئەندام گرتنی شەڕکەرانی بیانی گەمارۆ دراون .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە