کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکی دوو کوژراوی لێدەکەوێتەوە

پەیامی کورد     ...   کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکی دوو کوژراوی لێدەکەوێتەوە .

لە ئاکامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازی لە نزیکی فڕۆکەخانەی مۆنتگۆمێری لە ئیالەتی ئالاباما ی ئەمریکا دوو کەس کوژران .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بابەتە لە لایەن کەناڵی تەلەفزیۆنی فۆکس نیووز ەوە بە پست بەستن بە کریستینا تۆرێنتۆن ، سەرۆکی ئاژانسی دۆخی فریاکەوتنی ناوچەکە ڕاگەیاندووە .

بە ووتەی ئەو ئەم فڕۆکە دوو کەسییە ی جۆری T-38 تووشی ڕووداو بووە و تێکشکاوە . ئەندامانی هێزی ئاسمانی گاردی نیشتیمانی ئەمریکا هاوکات لەگەڵ پۆلیس ، ئاگرکوژێنەوە و سرویسگەلی خزمەتگوزاری خیرا و بەپەلەی فریاکەوتن لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادە بوونە .

بەو شێوەیەی کە مارشاڵ تاگارت جۆنیۆر سەرۆکی فڕۆکەخانەکە بە کەناڵی تەلەفزیۆنی  WSFA ڕایگەیاندووە ئەو شوێنەی کە فڕۆکەکە تێکشکاوە باڵەخانەگەلی نیشتەجی بوون بوونی هەیە بەڵام بە خۆشحاڵییەوە فڕۆکەکە لەگەڵ هیچ لەم باڵەخانانە بەرنەکەوتووە .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە