گاردییەن زانیارى لەسەر میلیشیا بکوژەکانى ئەسەد لە گەڕەکى تەزاموونى دیمەشق بڵاو کردەوە
پەیامی کورد ... گاردییەن زانیارى لەسەر میلیشیا بکوژەکانى ئەسەد لە گەڕەکى تەزاموونى دیمەشق بڵاو کردەوە
ڕۆژنامه‌ی گاردییەنی بەریتانی هه‌ندێك زانیاری بڵاو كردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌س كه له لایه‌ن میلیشیا تیرۆریستییەکانى بەشار ئه‌سه‌د له گه‌ڕەكی ته‌زاموون له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا له سێداره دراون.
زانیارییه‌كانی گاردییەن باس له‌وه ده‌كات ئه‌وانه‌ی له سێداره دراون ژماره‌یان شه‌ش كه‌سه، كه هه‌ر شه‌شیان له گرته ڤیدیۆیه‌كی ترسناكدا دوا چركه‌كانی ژیانیان نیشان ده‌درێت.
یه‌كێك له‌و شه‌ش كه‌سه (وه‌سیم سیام)ـی ناوه و باوكی ناسیویه‌تییه‌وه دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك تماشای گرته‌ڤیدۆكه‌ی كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها سێ كه‌سی تر له ناو له سێداره‌دراوه‌كان توركمانی سووریا بوونه به ناوه‌كانی شامان زاهیر و كوڕە‌كانی به ناوی عومه‌ر و موتڵه‌ق.
هەروها كه‌سێكی تریش ناسراوه‌ته‌وه به ناوی لوئه‌ی كوبرا كه دانیشتووی كەمپی یه‌رمووكه.
شه‌شه‌مین كه‌سیش كه ناسراوه‌ته‌وه سه‌عید ئه‌حمه‌د خه‌تابی ناوه كه ته‌مه‌نی ٢٧ ساڵانه و به هه‌مان شێوه دانیشتووی كەمپی یه‌رمووكی تایبه‌ت به ئاواره‌كانی فه‌ڵه‌ستینه.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە