گاردییەن : گەمارۆوەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی هیچ دەرئەنجامیکی نەبوو و پووتین لە هەموو کات بەهیزترە
پەیامی کورد ... گاردییەن : گەمارۆوەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی هیچ دەرئەنجامیکی نەبوو و پووتین لە هەموو کات بەهیزترە
ڕۆژنامەی بەریتانی گاردییەن نووسی : گەمارۆوەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە دژی ڕووسیا ناسازەندەترین سیاسەت لە مێژووی نێودەوڵەتی یە . هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکراین جێگای گرینگیدانە بەڵام شەڕی ئابووری لە دژی ڕووسیا بە هۆی ئامانجگەلی نەخوازراو ، ناکارئامە و تێکدەرانە بووە .
نرخی ووزە و هەڵئاوسان لە ووڵاتانی ڕۆژئاوایی ڕووی لە زیادبوونە و پووتین خەریکە لە هەموو کات زیاتر بەهیز دەبێت و مۆسکۆ نە بچووک و نە لاواز بووە . پووتین زستانی ئەمساڵ دەتوانێ بە بڕین و پچڕاندنی گازی ڕووسیا ، ببێتە هۆی سەهۆڵ بەندانی ئەورووپا .
گەمارۆوەکان دەرئەنجامی پێچەوانەی هەبووە و مێژوو نیشانی دەدات کووبا ، کۆریای باکوور ، ئێران ، ڤەنزۆئێللا و ڕووسیا لەگەڵ زیادبوون و بەرزبوونەوەی گەمارۆوەکان بەهێزتر بوونە و تەنانەت قازانجیان لێ کردووە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە