گاردیەن : ئیسرائیل لە تەقینەوەی کارگەی بەرهەم هێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێسفەهان دەستی هەبووە
پەیامی کورد ... گاردیەن : ئیسرائیل لە تەقینەوەی کارگەی بەرهەم هێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێسفەهان دەستی هەبووە .
تەقینەوەیەک لە کارگەی بەرهەم هێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی " هسا " لە شاهین شار ی ئێسفەهان ڕوویداوە کە زەرەر و زیانی ماددی و گیانی زۆری بۆ ئێران بە دواوە بوو و هەر لەم پەیوەندییەدا ڕۆژنامەی بەریتانی " گاردییەن " نووسی : " ئیسرائیل لەم تەقینەوەیەدا دەستی هەبووە .
ڕۆژی ڕابردوو ئاژانسە میدیاییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران تەقینەوەیەک لە ئێسفەهان یان بە هۆی ئاگر کەوتنەوە لە کۆمەلگەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان کە ئێران ئەوە لە ژێر ناوی " پیشەسازی کیمیایی نارگۆستەر " ناو دەبات و لە ژێر چاودێری شەورای ئەمنییەتی ووڵاتە پشتڕاست کردووەتەوە .
پێشتر بەرپرسانی ئیسرائیلی و بە تایبەتی بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە ئێران ی بە پالپشتی سەرەکی تێرۆرسیم لە ناوچەکە و هۆکاری نائارامی و ناسەقامگیری ئەو شوێنانە ناوبردووە و هۆشداری یان دابوو کە لە هەموو کەل و پەلە و بژرادەکانی بەر دەستیان بۆ گورز لێدانی ئێران کەڵک وەردەگرن .
هەروەها لەم دواییانە ژەنەڕاڵ فڕانک مەکینزی " فەرماندەی پلە باڵای هیزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ووتوویەتی " ئەمریکا بە دوای دۆزینەوەی ڕێکارێکە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی درووستکراوی ئیرانە .ئەم کۆمەڵگایە سەر بە پیشەسازی کیمیاوی نارگۆستەر ی سپاهان ە و جۆرەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازی و نیزامی بۆ هێزە سەربازی و نیزامییەکانی خودی ئێران و گرووپگەلی سەر بە ئەوان لە ناوچەکە لە ڕاستای سیاسەتی دەستوەردانەکانی ئێران بەرهەم دەهێنێت .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە