گاردیەن : حێزبۆڵلای لۆبنان هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و ئەم حێزبە بە دوور نابینێت

پەیامی کورد     ...    گاردیەن  :  حێزبۆڵلای لۆبنان هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و ئەم حێزبە بە دوور نابینێت  .

ڕۆژنامەی گاردیەن ئەمڕۆ دووسەممە ڕایگەیاند : هەندێک لە بەرپرسانی حێزبۆڵلای لۆبنان کە سەرۆککۆماری ئەمریکا یان بە شێت و دێوانە ناو بردووە دەڵێن ، کە لەوانەیە دۆناڵد ترامپ پێش هاتنی جۆ بایدن بۆ ناو کۆشکی سپی لە ٢٠ی جانیوەریدا ، هاوکات لەگەل ئیسرائیل بەرەو شەڕی دژی بە ئێران و حێزبۆڵلاهان بدرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە الجمهوریە ، بە پێی نووسراوی ئەم ڕۆژنامەیە ، یەکێک لە بەرپرسانی حێزبۆڵلا ووتوویەتی : هەر بەو جۆرەی کە دەزانن ئێمە لە مردن ناترسین بەڵام دەبێ لە ڕابەرانی خۆمان پاریزگاری بکەین و دەزانین کە ئەگەر هەر شتێک بە سەر ئەوان دا بێت لە بواری سیاسی یەوە زەرەر و زیانمان پێ دەگات . دۆخەکە مەترسیدار و ترامپ دێوانەیە بەڵام ئە ناگاتە هیوا و ئامانجەکانی خۆی و سەبر و کات یشی نییە . ئیسرائیل ییەکانی وا بیر دەکەنەوە کە وا بەرەو ئێمە دێن کە حاڵێکدا ئەوە ئێمەین کە بەرەو ڕووی ئەوان دەڕۆین .

گاردییەن هەروەها لە زاری سەرچاوەیەک کە وەکوو بەرپرسی دووهەم لە حێزبۆڵلا ناوی لێهێناوە دەڵێ : ئایا ئەوان هەوڵ دەدەن لە هەفتەکانی داهاتوودا کارێکی گەورە لە بەیرووت ئەنجام بدەن ؟ سەرەڕای ئەوەی لە ضاحیە و باشوور ئامادەباشی ی ئەمنییەتی بوونی هەیە بەڵام ئەگەرێکی لەم شێوەیە لە ئارادایە . ئەمە بە هۆی پاڵپشتی کردنمانە لە ڕابەرەکانمان و هۆکارێکی تایبەتی نییە بەڵام شتێک لە دەرەوە بوونی هەیە .

ڕۆژنامەی ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە یەکێکی دیکە لە بەرپرسانی حێزبۆڵلا بە ئاماژەدان بەوەی کە ئیسرائیل لەو باوەڕەدایە کە ووڵاتانی کەنداوی فارس تێڕوانێنیکی شەڕئەنگێزان و دوژمنانەیان بەرامبەر بە ئێران و حێزبۆڵلا هەیە ، نووسی : ئەم بەرپرسەی حێزبۆڵلا دەڵێ کە قسەکانی سەعوودییەکان زۆر بە لایانەوە گرینگی نییە چوونکە حێزبۆڵلا دەتوانێ ئاگاداری خۆی بێت و ئەوان دەبێ لەوە تێبگەن کە ئەگەر ووڵاتەکە لە یەک بترازێت و هەڵوەشێتەوە ئەوە حێزبە سیاسییەکانی ژێر پاڵپشتی ئەوان بەهێزتر نابن

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە