گاردیەن: ناوەندى زانیارى هێزە ئاسمانییەکانى بەریتانیا دەستیان لە تیرۆرکردنى قاسم سلێمانی هەبووە

پەیامی کورد     ...  گاردیەن: ناوەندى زانیارى هێزە ئاسمانییەکانى بەریتانیا دەستیان لە تیرۆرکردنى قاسم سلێمانی هەبووە

ڕۆژنامەى گاردیەن ئاشکرای دەکات کە ئەگەرى هەیە بنکەى زانیارى هێزە ئاسمانییەکانى بەریتانیا دەستیان هەبووە لە تیرۆرکردنى قاسم سلێمانى و ئەم بنکەیەش سەر بە ئاژانسى ئاسایشى نیشتمانى بەریتانیایە کە تیایدا ٦٠٠ ئەمریکى و ٥٠٠ بەریتانى کار دەکەن.

 بە پێى ڕاپۆرتى ئەم ڕۆژنامەیە، بەرپرسە بەریتانییەکان خۆیان بواردووە لە هەموو جۆرە لێدوانێک لەم بارەوە.

گاردیەن ڕایگەیاندووە کە ئەو ناوەندى زانیارییەى بەریتانیا پشت ڕاستە بە کۆکردنەوەى ملیۆنان ئیمەیل و پەیوەندى ڕۆژانەى تەلەفۆنى و هەر ئەمەش سوودى لێ وەرگیراوە بۆ کۆکردنەوەى زانیارى لەسەر قاسم سلێمانی و دواتر کوشتنى.

قاسم سلێمانى فەرماندەى هێزەکانى قودسى سەر بە سوپاى پاسداران، لە بەغدا لەگەڵ ئەبوو مەهدى موهەندیس جێگرى حەشدى شەعبی لە عێراق، لە سەرەتاى ساڵى ٢٠٢٠ کاتێک کە لە فڕۆکەخانەى بەغدا دەهاتنە دەرە، سێ مووشەکى ئاراستەى کاروانى ئۆتۆمبێلەکانى کرا و کوژران و دۆناڵد ترامپ کوشتنى قاسم سلێمانى گرتە ئەستۆ و ووتى: "دونیا بێ قاسم سلێمانی باشتر دەبێت".


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە