گاردی تایبەتی هێرش دەکەنە سەر بەندکراوانی بەندیخانەی ئۆرمیە
ڕۆژی دووشەممە ١٠ جانیوەری ٢٠٢٢ کاتژمێر ٧ی بەیانی، هێزەکانی گاردی تایبەت هێرشیان کردە سەر بەندی بەندکراوانی سیاسی و بە بەکاربردنی تووندوتیژی ئەو بەندکراوانەیان بۆ بەندی سەرووئەمنییەتی ڕاگواست.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی گاردی تایبەت، ئەو بەندکراوانە کە لە بەرانبەر ڕاگواستنیان بۆ بەندی نوێی سەرووئەمنییەتی خۆڕاگرییان کردبوو، لەلایەن ئەو گاردانەوە ئازار و ئەشکەنجە دراون و "فەرزاد سامانی" و کۆمەڵێک لە بەندکراوی سیاسی دیکە، بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزراون.
ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی جانیوەری ، بەندکراوانی سیاسی- عەقیدەتی لەمەڕ ڕاگواستنیان بۆ بەندی نوێی سەرووئەمنییەتی، مانیان گرتبوو و کۆتاییان بە مانگرتنەکەی خۆیان هێنابوو.
ئەو بەندکراوانە لەسەر بەڵێنی بەرپرسانی بەندیخانە و ڕانەگواستنیان بۆ بەندی نوێی سەرووئەمنییەتی، کۆتاییان بە مانگرتنی خۆیان هێنابوو.
لە ڕۆژی دووشەممە ١٠ جانیوەری ٢٠٢٢ ، ئەو بەندکراوانە لە خوارەوە هاتوون، لە ناڕەزایەتی دەربڕین لەبەرامبەر ڕاگواستنیان بۆ بەندی نوێی سەرووئەمنییەتیەوە مانیان گرتبوو.
"سیروان حسێنی ئەسڵ، سامان حسێنی ئەسڵ، مۆحیەدین تازەوارد، داود جەباری، سیروان ئەمینی، ئەمین دڵنشین، یاسر شەرەفەدین، خالید فەرەیدوونی، ئەرسەلان خودکام، حسێن عوسمانی، مۆحیەدین مەلائیبراهیمی، دارا ڕەشیدی، کەیوان ڕشووزادە، کامران قاسمی، کامیل سەیدان مەسکەن، ئەنوەر چاڵشی، محەممەد سەعیدی، تۆفیق عەبدوڵڵاهی، محەممەد حوسێن پوور، خوسرەو زەرستان، سەید ئارام ئەمینولئیسلام، فەرشاد فەتاحی، حامید عەلی موحەممەد مەشکوو، موختار ئیبراهیمی، ڕەحمەت دەریابەندە، سیاوەش جەوان، موحسێن مەحاڵی، تاهیر حوسێن زادە، بێهزاد تەڵایی، هێمن چاوشین، بێهرووز براخاس، هووشەنگ چەمەن برا، هیدایەت سلێمان زادە، نایب عەسکەری، عەلی محەممەدی موقەدەم، عەبدولعەزیز گوڵ محەممەدی، حامید قەرە ئۆغڵانی، سەردار ئوزمەشە، محەممەد بیرداڵ، ئەسعەد (ساکار) عەینی، محەممەد هووشەنگی، محەممەدفاتێح (سامان) سامانی، فیرووز مووسالوو، شاکر بێهرووزی دیزەج، کەیهان موکەڕەم، حاتەم ئوزدەمیر و مەهدی سانع فەرشی".
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە