گاز لە ئەورووپا جارێکی دیکە هەرزان بوو
پەیامی کورد ... گاز لە ئەورووپا جارێکی دیکە هەرزان بوو
نرخی گاز لە ئەورووپا بە ٨٪ دابەزین بۆ ژێر ١١٠٠ دۆلار بۆ هەر هەزار مەتری چوارگۆشە گەیشت . بەهای گاز لە سەرەتای مامەڵەکانی لە ئەورووپا بە ١٠٩٩،٤٪ دۆلار بۆ هەر مەتری چوارگۆشە کرایەوە و بە خێرایی دابەزی و بۆ ئاستی ١٠٥٩،٧ دۆلار بۆ هەر هەزار مەتری چوارگۆشە گەیشت .
هەندێک لە شیکەرەوانی هۆکاری دابەزینی نرخی گاز لە ئەورووپای سەقامگیری لە بازار لە ژێر سێبەری بەرزبوونەوەی ئاستی پڕ بوونی ناوەندی ژێرزەوینی ژێرخانەکانی گاز دەزانێت .
نرخی گاز لە ئەورووپا لە دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین و بەرەنگاربوونەوەی ڕۆژئاوا و ڕووسیا و لە دوای ئەوە پچڕانی هەناردەکردنی گازی ڕووسیا بۆ ئەورووپا بە تووندی بەرزببووەوە نیگەرانییەکانی بۆ ڕوودانی قەیران لە زستان بەرز کردەوە کە پێدەچێت ئەم نیگەرانییە لە حاڵی نەمانە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە